بەشیر حەداد: پێشبینی دەکەین کازمی هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد باشبێت
نیسان 18, 2020 04:30 Asia/Tehran
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، کازمی بەشێک نەبووە لە ململانێکانی بەغدا و ھەولێر و ھەڵوێستی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان ئەرێنییە.
راشیگەیاند، پێشبینی دەکەین پێش تەواوبوونی وادەی دەستووری، کازمی بتوانێت کابینەکەی پێشکەش بکات چونکە کۆدەنگییەک هەیە بۆ پشتگیری ئەو لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا گفتوگۆکردن دەستی پێنەکردووە، بەڵام کازمی بەشێک نەبووە لە کێشەکان و چاوەڕوان دەکرێت، هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد باشبێت.