هه‌ڵه‌بجه‌.. 4 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379803-هه_ڵه_بجه_.._4_تووشبووی_کۆرۆنا_چاک_بوونه_وه
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، 4 تووشبووی کۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگاکه‌یان به‌ ته‌وای چاک بوونه‌‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2020 04:15 Asia/Tehran
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. 4 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونه‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، 4 تووشبووی کۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگاکه‌یان به‌ ته‌وای چاک بوونه‌‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دووپاتی کرده‌وه‌‌، ئه‌وانه‌ی له‌ په‌تاکه‌ چاک بوونه‌ته‌وه‌، له‌ پیاوێکی ته‌مه‌ن 73 ساڵ، دوو ئافره‌تی 72 ساڵی و 37 ساڵی و منداڵێکی 5 ساڵی پێکهاتوون و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئێستا ته‌نیا 8 که‌سی تووشبوو به‌ کۆرۆنا له‌ قاوشه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ ماون.