وەدواخرانی کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379952-وەدواخرانی_کۆبوونەوەی_نێوان_دوو_پارتە_دەسەڵاتدارەکەی_هەرێمی_کوردستان
کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو لەپێناو چارەسەری بارگرژی نێوانیان بەڕێوە بچێ چەند کاژێرێک بەر لەکاتی دیاریکراوی وەدوا خرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • وەدواخرانی کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی نێوان دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو لەپێناو چارەسەری بارگرژی نێوانیان بەڕێوە بچێ چەند کاژێرێک بەر لەکاتی دیاریکراوی وەدوا خرا.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو "ئەمین بابەشێخ"ی وتەبێژی فەرمی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پێداگری کردوە کە کۆبوونەوەی ئەو پارتەو پارتی دیموکڕاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەم ٢٢ی مانگی ئاڤریل لە کاژێر یازدە بەکاتی خۆجێیی لە هەوڵێر بەڕێوە دەچێ و هەرچەشنە ئەگەرێکی هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆبوونەوەی وەدرۆخستەوە، ئەمڕۆ چوارشەم و چەند کاژێرێک بەر لە دەسپێکی کۆبونەوەکە ئارێز عەبدوڵڵای ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی قسەی لە وەدواخرانی ئەو کۆبوونەوە کرد.

بڕیار وابوو ئەو کۆبوونەوە بەمەبەستی وتووێژ سەبارەت بە ڕێگە چارەسەرەکانی  بەرپەرچدانەوەی بارگرژی و ناکۆکی ئەم دوایانەی نێوان ئەو دوو پارتە بەڕێوە بچێ.

شایانی باسە کە ئەو کۆبوونەوە هەر لایەنی ڕاوێژکاری هەیەو بڕیار نیە هیچ بڕیارێکی تێدا بدرێ و بێتوو دوو لایەن بسازێن وتووێژەکان هەروا بەردوام بکرێن.