پارتی بۆ یه‌کگرتوو: سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرابکه‌ن
فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان داواده‌کات، یه‌کگرتوو "سه‌رچاوه نادیاره‌کان" ئاشکرابکات.
فراکسیۆنی پارتی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی کرد:له ڕاگه‌یەنراوێکی نالۆژیکانەو موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له داهاته نادیار‌و شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چیه، بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکه‌ن".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەی دا ڕوو لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێی داگرتووە، ڕاستیه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی ڕاستیه‌کان به‌لا ڕێدا ببات.خه‌ڵکی کوردستان تێری خوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه‌و پێویسته ڕاست بێژ‌و ڕاشکاوبین له‌گه‌ڵیان.
جێگای ئاماژەیە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە دەرچووە کە ماوەیەک لەمەوپێش فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا داوای‌کرد له داهاته نادیار و شاراوەکان موچه‌و بژێوى هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بدرێت، کە دیارە ئەمەش بەسەرنجدانی باڵادەست بوونی پارتی دیموکرات لە حکومەتی ھەرێم دا ، وا لێک دراوەتەوە کە ڕووی دەمی ئەو پلارە لەم پارتە دەستەڵاتدارەی ھەرێمی کوردستان و بووەتە ھۆی توڕە بوون و ھەڵوێست دەربڕینی.