کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ 344 که‌س
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380059-کۆی_گشتیی_تووشبوانی_کۆرۆنا_له_هه_رێم_گه_یشته_344_که_س
وەزارەتی تەندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 170 کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2020 08:32 Asia/Tehran
  • کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم گه‌یشته‌ 344 که‌س

وەزارەتی تەندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 170 کەس.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "توشبووە نوێیەکە ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە".

بە تۆمارکردنی ئەم توشبووە نوێیەش، کۆی ژمارەی توشبوون لە هەرێمدا گەیشتە 344 کەس و لە ژماەیەش 317 کەسیان چاکبوونەتەوە، هه‌روه‌ک چوار حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدانیش هه‌بووه‌.