سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی : پێویستە حکومه‌ت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" ئەم حکومەتە بەرپرسیارە لە دابینکردنی موچەی خەڵکی هەرێم ئەگەر ناتوانێت موچە دابین بکات پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە".
به پێی راپۆرتی مێدیاکانی ھەرێم ، عەبدولستار مەجید، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" شاندی دانوستانکاری هه‌رێم له‌گەڵ به‌غدا، ورده‌کاری کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ل حکومه‌تی ناوه‌ند به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه خسته‌ڕو، "ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتوین حکومه‌تی عێراقی به نیازنیه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و به‌شه بودجه‌یه بنێرێت، شانده‌که خۆشیان گه‌شبین نین ئه‌و ٤٥٣ ملیار دیناره‌ی عێراق وه‌ک به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ینارد بینێرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد" بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ناهەموارەی کوردستان دەخەینە ئەستۆی ئەو سێ لایەنەی حکومەتیان پێکهێناوە".
رونیشیکردەوە، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت ژیانی خه‌ڵکی خۆی باش بکات و گوزه‌رانیان چاک بکات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بکات، پێویسته ئه‌و حکومه‌تە ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه و رێگا بدات خه‌ڵکی تر بێته گۆڕه‌پان بۆ ئه‌وه‌ی کێشه و گرفتی خه‌ڵک و هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.