بەغدا مووچەی ئەم مانگەی ھەرێم دەنێرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380168-بەغدا_مووچەی_ئەم_مانگەی_ھەرێم_دەنێرێ
بە هاتنە سەرخەتی باڵوێزخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا لەبەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، لە ئەنجامدا عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا بڕە پارەی هەرێم بۆ ئەم مانگەش بنیرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 14:42 Asia/Tehran
  • بەغدا مووچەی ئەم مانگەی ھەرێم دەنێرێ

بە هاتنە سەرخەتی باڵوێزخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا لەبەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، لە ئەنجامدا عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا بڕە پارەی هەرێم بۆ ئەم مانگەش بنیرێت.

سپی مێدیا وای بڵاوکردەوە ، عادل عەبدولمەهدی بڕیاری داوە کە پشکی تەنها ئەم مانگەی هەرێم کە ٤٥٣ ملیار دینارە رەوانە بکات.

لەبارەی کاتی ناردنی پارەکەوە لە رۆژانی ئاینەدەدا فەرمان دەدرێت لقی هەولێری بانکی ناوەندیی بەغدا پارەکە خەرج بکات.

ماوەی ٤٧ رۆژی تەواوە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووەو هەر ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ناوچەکانی سەوز و شین مانگرتنیان لە ناوەندە تەندروستییەکان راگەیاند.

بەغدا لە بەرامبەر ناردنی موچەی کارمەندان و موچەخۆرانی ھەرێم ، داوای رادەست کردنی مانگانە 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم دەکات .