پێشنیاری ھەرێم بۆ چارەسەریی کێشەکان لە گەڵ بەغدا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پابەندن بە رێککەوتنی نێوانی هەولێر و بەغدا و نابێت قوتی خەڵک بکرێتە کارتی فشار، دەشڵێت، "بۆ چارەسەرکردنی بنەبڕی کێشەکانی نێوانی هەرێم و عێراق پێشنیاز دەکەین پەرلەمانی عێراق یاسای نەوت و گاز دەربکات، کە ساڵی 2007 هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر رەشنوسەکەی رێککەوتون".
جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک تایبه‌ت به نێوانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ئیتیحادی قسەمانکرد و گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بە به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له نێوانمان هه‌بێت، به تایبه‌ت لیژنه‌ی دانوستانکار و فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به یه‌ک هه‌ڵویست و یه‌ک په‌یام کێشه و گرفته‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ناکرێت قوتی خه‌ڵک و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببێت به کارتی فشاری سیاسی ،ده‌کرێت ئه‌و بابه‌ته جیا بکرێته‌وه، کاتێک باس له هه‌ر بابه‌تی تر بکرێت، به‌ڵام قوتی خه‌ڵک وه‌ک کارتی فشار نابێ به‌کاربهێنرێت.
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، "جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وابه‌سته‌ی ئه‌و ئیلیتزامەی نه‌وت و داراییە به‌رامبه‌ر عێراقە، پێویستە حکومهتیى عێراقیش پابه‌ندی شایسته داراییه‌کان بێت له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی ساڵی 2019".