مانگرتنی پزیشک و کارمه‌ندانی تەندروستیی کۆیە
به‌شێک له پزیشک و کارمه‌ندانی کۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مانگرتنیان راگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، به‌شێک له پزیشک و کارمه‌ندانی کۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری ھەرێمی کو.زدستان ئەمڕۆ مانیان گرتووە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی قه‌زای کۆیەش باسی ئەوەی کردووە کە، سەرباری مانگرتنەکە کاروباری فریاکه‌وتن وەک جاران ئەنجام دەگرێت.
کامه‌ران عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی کۆیه جەختی لەوە کردووە کە، ژماره‌یه‌ک له پزیشکانی خولاو که له‌سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی کۆیه کراون، له‌گه‌ڵ به‌شێکی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق مانیان گرتووه، بەڵام بە سەرنجدانی ئەو ھەل و مەرجە ناسکەی کە لە بەر کێشەی پەتای کۆرۆنا بە سەر ھەموو جیھاندا زاڵە، پزیشکان و کارمەندانی کۆیەش سەرباری مانگرتنەکەیان وازیان لە ئەرکە مرۆڤییەکانی خۆیان نەھێناوەو لە سەر کاری فریا کەوتن بەردەوامن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە داواکاریی مانگرتووان گه‌یه‌ندراوه‌ته حکومه‌ت و هه‌مو لایه‌کیش ئاگاداری دۆخی کارمه‌ند و پزیشکانی ته‌ندروستین که موچه‌کانیان دواکه‌وتووه‌و دیارە ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات.