کۆبوونەوەکانی بەغداو ھەرێم ھیچ دەرەنجامێکی ئەرێنیی لێ نەکەوتەوە
به‌غدا بۆ شانده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان: به‌غدا لاریی له ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم دا نییه به‌ڵام لە ئێستادا ناتوانن بچنه ژێر باری داواکارییه‌کانی هه‌رێمەوە.
سەرباری ئەو ھەموو ھیوایە کە لە سەردانەکەی شاندی ھەرێم بۆ بەغداو کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ناوەندی دەکرا، کەچی بە گوێرەی ھەواڵی سەرچاوەکانی ھەردووک لا کۆبوونەوەکان بە ھیچ ئەنجامێکی پێویست نەگەییشتوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتووەته ڕێککه‌وتنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه، به‌غدا به‌شانده‌که‌ی هه‌رێمی وتووه ده‌توانن تا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام کەن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە، حکومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌ت وه‌زیری نه‌وت به شانده‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیان گوتووه، به‌غدا ھیچ لارییەکی له ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم دا نییه به‌ڵام لە ئێستادا ناتوانن بچنه ژێر باری داواکارییه‌کانی هه‌رێمەوە، چونکه داهاتی عێراق له شه‌ش ملیار دۆلاره‌وه بۆ یه‌ک ملیار دۆلار دابه‌زیوه.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە بێت وادیارە ئه‌مشه‌و شانده‌که‌ی هه‌رێم بهدهستبهتاڵهی ده‌گه‌ڕێته‌وه و سبه‌ینێ هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
وەک باسی دەکرێت، به‌غدا وای پێ باش بووە کە کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامییان هه‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی نرخی نه‌وت گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت وئه‌مه‌ش تاکه دڵخۆشییەکە کە شاندەکەی ھەرێم دەتوانێ مەودای نێوان بەغدا بۆ ھەولێری پێ بداتە سەر.