سبەینێ دەروازەیەکی دیکەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380381-سبەینێ_دەروازەیەکی_دیکەی_سنووریی_ھەرێم_لە_گەڵ_ئێران_دەکرێتەوە
دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا، بڕیاره‌ سبەینێ دەروازەی سنووری پشتە جارێکی دیکە بکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 12:30 Asia/Tehran
  • سبەینێ دەروازەیەکی دیکەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران دەکرێتەوە

دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا، بڕیاره‌ سبەینێ دەروازەی سنووری پشتە جارێکی دیکە بکرێتەوە.

 

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان، سبەینێ یه‌کشه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2020، دەروازەی پشتە (سەرتەک) دەکرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.ھەفتەی رابردووش ھەر یەک لە دەروازەی کێلێ و تەوێڵە کرانەوە.