سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی متمانە بەخشران بە کابینەکەی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە کرد.
«موستەفا کازمی» سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە وەرگرتنی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەو کاری خۆی دەست پێکرد. ھەر بەم بۆنەیە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێزی کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەی دا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێربڵاو کرایەوە جەختی کرد:پیرۆزبایی له بهڕێز موستهفا کازمی دهکهم بۆ پهسهندکرانی کابینهکهی و هیوای سهرکهوتنی بۆ دهخوازم.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند کە، هیوادارم حکومهتهکهی موستەفا کازمی بتوانێت ئارامی، سهقامگیری، خزمهتگوزاری و پێشکهوتن بۆ وڵات و ماف و داوا رهواکانی گهلی عیراق و مافه دهستوورییهکانی ههرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ئێستادا کۆمەڵێک ئاڵۆزی لە نێوان ھەولێرو بەغدا لە ئاردایە کە ھەتا ئێستا بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە ھەرێمی کوردستان لە چەندین نۆرەدا شاندی خۆی ڕەوانەی بەغدا کردووە.