مزگەوتەکانی سلێمانی دەکرێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380628-مزگەوتەکانی_سلێمانی_دەکرێنەوە
پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمڕۆ ھەینی وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیی ھاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ،مزگەوتەکانی سەرتاسەری ئەم پارێزگایە بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2020 00:16 Asia/Tehran
  • مزگەوتەکانی سلێمانی دەکرێنەوە

پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمڕۆ ھەینی وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیی ھاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ،مزگەوتەکانی سەرتاسەری ئەم پارێزگایە بکاتەوە.

لە ماوەی دووحەوتەی ڕابردوو چەندیم گردبوونەوەی ناڕەزایانە بەرامبەر بە داخرانی مزگەوتەکان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە شاری سلێمانی بەرپا کرا.

ھەینیی ڕابردوو سەدان نوێژخوێن لە شڵارەکانی سلێمانی و ڕانیە بە گردبوونەوە لە بەردەم دەرکەداخراوەکانی مزگەوتەکان، نوێژی ھەینییان لە حاسەی دەرەوەی مزگەوتەکان بەجێ ھێنا.

کاربەدە ستانی سلێمانیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە کردنەوەی مزگەوتەکان بەس بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان مسۆگەر دەبێت و لەم ئاراستەیەش دا ١١ تاقمی تەندروستی بە ھاوبەشی بە نوێنەرایەتی لە لایەن وەزارەتخانەکانی تەندروستی و ئەوقاف، چاودێری کردن بە سەر گەنڕەوێنی و پاکپارێزیی مزگەوتەکانیان بە ئەستۆ دەبێت.

فەرمانگەی گشتیی تەندروستی و دەرمانی سلێمانی ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە دەرکەی نزگەوتەکان بە شێوەی قۆناغ بە فۆناغ بکرێنەوە.

دکتۆر سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە فەرمانگەی تەندروستی بۆ کردنەوەی دەرکەی مزگەوتەکان گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە، وتیشی: ئەم پێشنیارە ئاراستەی فەرمانگەی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی کراوە ھەتا بە چەند قۆناغ دەرکەی مزگەوتەکان بکاتەوە.

جێگای ئاماژەیە فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی حەوتەی ڕابردوو دوای چاک بوونەوەی دوایین کەس لەو پێنج کەسەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتبوون ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی ئیدی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاک بووەتەوە.