بڕیار بوو ئەمڕۆ بێ ، دانیشتنی پارتی و یەکیەتی دیسان دواکەوت
May 09, 2020 07:30 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ چەندەمین جار دیسان دواکەوت .
لە کاتێکدا کە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە پارتیی و یەکیەتی بۆ دانوستان لەسەر ناکۆکی و کێشەکانی نیوانیان کۆببنەوە ، ئەم کۆبوونەوە بۆ چەندەمین جاری بەدوای یەکدا دواکەوت .
لەمبارەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکیەتی نیشتمانیی لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی دەنگوباسی وشەدا ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دواکەوتنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ، گوتی : ئەم دانیشتنە بۆ کاتێکی دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتی دانراوە و دوای ئەوەی کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆبۆوە، کاتێک بۆ دانیشتنی نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکیەتی لە گەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتیی بۆ وتووێژ لە بارەی ناکۆکیەکان دیاری دەکرێ .