سەرکردایەتی یەکیەتی لەسەر دۆخی ھەرێم کۆدەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380717-سەرکردایەتی_یەکیەتی_لەسەر_دۆخی_ھەرێم_کۆدەبێتەوە
فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ 10ی ئایاری 2020 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسلێمانی کۆببێتەوە و دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاووتوێبکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 12:41 Asia/Tehran
  • سەرکردایەتی یەکیەتی لەسەر دۆخی ھەرێم کۆدەبێتەوە

فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ 10ی ئایاری 2020 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسلێمانی کۆببێتەوە و دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاووتوێبکات.

فەرید ئەسەسەرد بۆ میدیای فەرمیی حیزبەکەی راشیگەیاند، هەرچەندە بڕیار بووە لەکۆبوونەوەکەی سبەینێدا تاوتوێی کاری رێکخراوەی حیزب بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە بە گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتۆتە ئاراوە.

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها رایگەیاند، هەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆش لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداو سەردانی وەفدەکەی هەرێم بۆ بەغدا دەکرێت.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردووی پەرلەمانی کوردستان گرژی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دروست بووە.