جوتیارانی شارەزوور دەتوانن ڕۆژی ١٠٠ تۆن پەتاتە بخەنە بازاڕەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381829-جوتیارانی_شارەزوور_دەتوانن_ڕۆژی_١٠٠_تۆن_پەتاتە_بخەنە_بازاڕەکانەوە
لە گوندی «مەستەکان»ی دەشتی شارەزوور، کاتی هەڵکەندنی پەتاتەیە، وەک جوتیاران باسی دەکەن، ئەو پەتاتەیەی بەرهەمیان هێناوە جۆری سامتایە و بە تەواویی سروشتییە و لە خواردنیشدا تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، دەشڵێن دەتوانن ڕۆژانە ١٠٠ تۆن پەتاتە بنێرنە بازاڕەکان، بەمەرجێک هاوکارییان بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2020 14:54 Asia/Tehran
  • جوتیارانی شارەزوور دەتوانن ڕۆژی ١٠٠ تۆن پەتاتە بخەنە بازاڕەکانەوە

لە گوندی «مەستەکان»ی دەشتی شارەزوور، کاتی هەڵکەندنی پەتاتەیە، وەک جوتیاران باسی دەکەن، ئەو پەتاتەیەی بەرهەمیان هێناوە جۆری سامتایە و بە تەواویی سروشتییە و لە خواردنیشدا تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، دەشڵێن دەتوانن ڕۆژانە ١٠٠ تۆن پەتاتە بنێرنە بازاڕەکان، بەمەرجێک هاوکارییان بکرێت.

پەتاتە لە مانگی یەکەوە دەست دەکرێت بە چاندنی، لە هەموو زەوییەکیشدا ناکرێت، زەوییەکەی دەبێت فشۆڵ و شی بێت و نەلکێت بەیەکەوە، هەروەها قوڕ نەبێت و بەرز و وشک بێت، بەپێی خزمەتی پەتاتەکەش لەیەک دۆنم زەویدا، یەک تۆن بڕی نزیکەی ١٠ تۆن دەبڕێت.

دەشتی شارەزوور دەشتێکی بەپیت و بەرەکەتە و دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە، جوتیاران ئەم سنوورە نیگەرانن کە حکومەت هاوکارییان ناکات، تەواوی ئامێر و پێداویستییەکانیان لەسەر گیرفانی خۆیان دەکڕن، یەک تۆن بنەتۆوی پەتاتەکەشیان بە ١٢٠٠ دۆلار دەکڕن لە بازاڕدا.

پەتاتە چەندین جۆری هەیە، ئەریزۆنا، بەرشەلۆنە، سامتا و چەندینیتر، بەپێی خزمەتەکەشی بڕی بەرهەمەکەی دەگۆڕێت، بەشێوەی زانستی ئەگەر تۆوی پەتاتەکە ورد بێت، دۆنمێک ٦٠٠ کیلۆی تێدەکرێت، بەڵام ئەگەر مامناوەند بێت بڕی ٩٠٠ کیلۆی تێدەکرێت.

ئەو پەتاتەیەی لەگوندی مەستەکان کراوە، تەنها بۆ خواردن بەکاردێت، بۆ دروستکردنی چپس بەکارنایەت، تەواوی بەرهەمەکانیشیان لە ناوخۆی هەرێم و عێراق ساغ دەکەنەوە.