هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەگەر خەڵک پابەند نەبن، سلێمانی وەک ئیتاڵیای لێدێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381979-هەڤاڵ_ئەبوبەکر_ئەگەر_خەڵک_پابەند_نەبن_سلێمانی_وەک_ئیتاڵیای_لێدێت
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، ئەگەر خەڵک وەکوو ئێستا بێباک بێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت، لە سلێمانی کارەسات روودەدات، وەکو ئیتاڵیای لێدێت و دەگەنە قۆناخێک نەتوانن لە نەخۆشخانەکان نەخۆش وەربگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2020 02:50 Asia/Tehran
  • هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەگەر خەڵک پابەند نەبن، سلێمانی وەک ئیتاڵیای لێدێت

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، ئەگەر خەڵک وەکوو ئێستا بێباک بێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت، لە سلێمانی کارەسات روودەدات، وەکو ئیتاڵیای لێدێت و دەگەنە قۆناخێک نەتوانن لە نەخۆشخانەکان نەخۆش وەربگرن.

 

هەرێمی کوردستان کەوتووەتە دۆخێکەوە کە رۆژانە دەیان تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیێنرێن و ژمارەی مردووانیش بە ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە. لە ماوەی 23 رۆژی رابردوودا 387 تووشبوو لە سلێمانی تۆمارکراون و 9یان گیانیان لەدەستداوە، واتە 4%ی تووشبووان.

د. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تا دێت تووشبووەکانمان ژمارەیان زیاد دەکات و ئەگەر ئامارەکە بەو شێوەیە بەردوام بێت و هاونیشتمانییانیش لەم بێباکییە بەردەوام بن، تەواو رۆدەچینە ناو کارەساتەوە  و وەکو ئیتاڵیامان لێدێت، هەروەها ناتوانین لە نەخۆشخانەکاندا نەخۆش وەربگرین".

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی قەرەوێڵەکان، بۆیە نەخۆشخانەیەکی دیکە و دوو گوندی گەشتیاریش کراونەتە نەخۆشخانەی ڤایرۆسی کۆرنا. ئێستا ئەو نەخۆشخانانە 450 قەرەوێڵەیان تێدایە و ژمارەی تووشبووانیش نزیکەی 400 کەسە.