پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق
فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا " پەکەکە"یان لە باکووری عێراق بۆردومانکرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی " ئەفاشین " لە باکووری ئێراق 4 کەس لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە کوژران .
حکومەتی ئانکارا بەرلەوەش ڕایگەیاند بوو کە 4 ئەندامی سەر بە پەکەکە لە ناوچەی " خواکورک " لە باکووری ئێراق لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کوژراون .
ئەرتەشی تورکیا 27 مانگی مای 2019 ئوپەڕاسیونێکی لە ژێر ناوی " پەنجە " بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری ئێراق دەس پێ کرد بوو .
بەغدا بەجاران پەلاماری سەربازانی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکووریەکانی خۆی بە بنپێکرانی سەروەری خاکی ئێراق لە قەڵەم داوە و ئیدانەی کردووە .