فەوزی ھەریری نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق
حوزهیران 08, 2020 13:22 Asia/Tehran
فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.
ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی وتی: بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگە و لەم ھەفتەیەدا دانوستان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان ئەمەرێکا و عێراق ئەنجامبدرێت، کە گرنگیەکی زۆری ھەیە .
وتیشی: ھەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ دەبێت لە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و عێراق و فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداری لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.
ئەوەشی راگەیاند کە تیمێکی شارەزاش ھاوکاریی نوێنەری ھەرێم دەکات لە دانوستانەکاندا، چونکە ئەو رێککەوتنە جگە لە عێراق، بۆ ھەرێمی کوردستانیش گرنگیی زۆری ھەیە.