کورد دەڵێی کەسی نییە ھۆشیار زێباری و فۆئاد حسەین نەبێت
پهرلهمانتارێکی سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: کوردەکان دەڵێی کەسیان نییە بۆ وەرگرتنی پۆستهکان جگە لە چەند کەسێکی دیاریکراو نەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەن پرێس، «باسم خەشان» ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستاودەست کرانی پۆستەکانی گرینگەکانی بەغدا لەنێوان چەند کەسێکی دیاری کراوی سەر بە پارتی دیموکرانی کوردستان، ڕایگەیاندووە: کورد بۆ ئەو پۆستانەی کە دەیانەوێت هەمان سیناریۆی جێگۆڕکێی «هۆشیار زێباری» بۆ«فۆئاد حسەین» یشیان دووپات کردەوە و دەڵێی جگە لە چەند کەسێکی دیاریکراو، کەسی تریان نییە.
«خەشان» لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: هەموو عیراق لە زیادکردنێکی ئاشکرادا نمایشکراوە، گرێبەستەکانی تایبەت بە وەزارەتەکانی حکومەت بەردەوامن بە سەرجەم بەشەکانیانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، وەزارەتەکان لەنێوان فراکسیۆن و حیزبەکاندا دابەشکراون، ئەو ناکۆکیەشی لەسەر هەندێک کاندید ڕوو دەدات، تەنیا ناکۆکییە لەسەر ناوەکان.
ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیەی عێراق وتووشیەتی: کوردەکان «هۆشیار زێباری»یان هێنایەوە و لە وەزارەتی دەرەوە پاڵاوتیان بۆ وەزارەتی دارایی، ئینجا« فۆئاد حسەین»یشیان هێنایەوە و لە وەزارەتی داراییەوە پاڵاوتیان بۆ دەرەوە، ئەم سیناریۆیە دوبارە دەبێتەوە و دەڵێی کوردەکان ئەو کەسایەتیانە نەبێت، کەسی تریان نییە بۆ ئەو پۆستانەی دەیانەوێت بەدەستی بهێنن.