له ھەرێمی کوردستان : تووشبووانی کۆڕۆنا لە 2000 کەس تپێەڕی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی له‌ئه‌نجامی پشکنینه‌کان 112 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاڕره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له به‌رده‌وامی پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دوای توشبووان، رۆژی هه‌ینی 112 تووشبووی دیکه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ له ھه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشانکران.
ئه‌وه‌شی رونکردوه‌ته‌وه، تووشبووه‌کان 78 که‌سیان له پارێزگای سلێمانی، 20 که‌سیان له پارێزگای ھه‌ولێر، 14 که‌سیشیان له پارێزگای دهۆکن.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاڕه‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، کۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ له هه‌رێمی کوردستان دوو هه‌زار و چوار تووشبووه، له‌نێویاندا 38 مردن هه‌یه و 559 نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، ئێستاش هه‌زار و 297 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشکیدان.