راگێندراوی 15 پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر دابەشنەکرانی مووچە
15 پەرلەمانتاری کوردستان لەبارەی دابەشنەکردنی موچە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، دۆخێکی سەختی گوزەران بەرێدەکەن.
15 پەرلەمانتاری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنن، "هیچ پاساوێک نییە بۆ زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، دۆخێکی سەختی گوزەران بەرێدەکەن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دو هەفتەیە، 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە هاتوەتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم-یش لەوبارەیەوە، کە گوایا تەنها 222 ملیار دیناری ماوە، جێی متمانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و دەبێـت پارەی موچە بدرێتە موچەخۆران، نەک بۆ شتی دیکە سەرفبکرێت".