هەڕەشەی سەندیکاکانی فەرمانبەرانی تەندروستیی سلێمانی بە بایکۆتی سەرانسەریی
سەندیکاکانی بەرگری لە مافی کارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی 48 کاتژمێریان بۆ حکومەتی هەرێم دیاریکرد، تا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکات، ئەگەرنا بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
سهندیکاکان له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بهرزکردهوه و دهڵێن " ئەگەر لەو ماوەیەدا کە دیاریانکردووە، حکومەت موچە دابەشنەکات بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن کارەسات روودات، لەوەشدا حکومەت بەرپرسە نەک کارمەند و پزیشکان. "
بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، سهندیکاکان بە پێویستیان زانیوە، موچەی وەزارەتی تەندروستی جیابکرێتەوە لە بەشەکانی دیکە، بەو پێیەی لەریزی پێشەوەی روبەڕووبونەوەی کۆرۆنادان.
لهلایهکی دیکهوه هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی له کۆنگرهکهدا ڕایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا نزیکەی 100 پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرمانبەر و پاسەوان شۆفێری ناو ناوەندەکانی تەندروستی لە سنوری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وتیشی:"لەو ژمارەیە هەندێکیان چاکبوونەوە و هەندێکی تریشیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، بەشێکیشیان خۆیان کەرەنتینە کردووە و لە ژێر چاودێریدان".