کاردانەوەی یەکیەتی نیشتمانیی بە پەلامارەکەی داعش لە خانەقین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382407-کاردانەوەی_یەکیەتی_نیشتمانیی_بە_پەلامارەکەی_داعش_لە_خانەقین
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتووندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی خانەقین دەکات و دەشڵێت: “هەرچی زووە پێویستە کار بکرێت بۆ هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئێمە حکومەتی فیدراِڵی عیراق بە بەرپرسیار و کەمتەرخەم دادەنێین و بێدەنگ نابین”.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکیەتی نیشتمانیی بە پەلامارەکەی داعش لە خانەقین

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتووندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی خانەقین دەکات و دەشڵێت: “هەرچی زووە پێویستە کار بکرێت بۆ هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئێمە حکومەتی فیدراِڵی عیراق بە بەرپرسیار و کەمتەرخەم دادەنێین و بێدەنگ نابین”.

 

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پەلامارە تیرۆرستیەکەی شەوی ڕابردوو، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، بەداخەوە شەوی ڕابردوو، 13 لەسەر 14ی ٦ی ٢٠٢٠ جارێکی تر تیرۆریستان پەلاماری خەڵکی کوردستانیاندا و لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کردیانە سەر ئاوایی (دارا)ی سنوری خانەقین، (٦) هاووڵاتی لەبرایانی کاکەیی شەهیدکران و (٥) کەسی تریش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە نیگەرانین لە چەندبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و ئۆباڵی کەمتەرخەمی لە پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ناوچەکە دەخەینە ئەستۆی بڕیار بەدەست و دامەزراوە پەیوەندارەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵی، کە تائێستا نەیانتوانیوە لەڕووی دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی سنوورەکە.