رێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوە لە 400 ملیارەکەی ھەرێم دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382418-رێکخراوی_نەتەوەکان_لێکۆڵینەوە_لە_400_ملیارەکەی_ھەرێم_دەکات
دوو پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پەیوەندی پێوەکردون و دوای پێدانی زانیاری پێی راگەیاندوون کە بەدواداچوون بۆ 400 ملیارەکە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 20:00 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوە لە 400 ملیارەکەی ھەرێم دەکات

دوو پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پەیوەندی پێوەکردون و دوای پێدانی زانیاری پێی راگەیاندوون کە بەدواداچوون بۆ 400 ملیارەکە دەکات.

 

رۆژی 12ی ئایاری 2020، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

میدیای خەندان نوسی : ،"حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی هەرێم کۆبوەتەوە و داوایلێکردون بە هەمویان 350 ملیۆن دۆلار قەرزی بۆ بکەن تاوەکوو ئەم مانگە بیداتە موچەی فەرمانبەران،  هەروەها پێی وتوون، لەم دۆخەکەدا کوردستان پێویستییەکی زۆری بە سەرمایەی سەرمایەگوزاران هەیە و دەبێت ئەوان لە ریزی پێشەوەبن بۆ هاوکاریکردنی حکومەت" بەڵێنیشی پێدان کە لەماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا قەرزەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکیان بۆ خەندان ناردوە، هەردو پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا (سەرکەوت شەمسەدین، غالب محەمەد) رایانگەیاندوە،"دوای ئەوەی ئێمە وەک دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەستەی نەزاهەی عێراقمان راسپارد بە لێکۆڵینەوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی 2020 بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لەبری پێدانی موچە، لەو پارەیە قەرزی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی لێداوەتەوە، کە ئەمەش نایاساییە. ئەمرۆ نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق پەیوەندیان پێوەکردین، پرسیاری ئەوەیان کرد، ئایا ئێوە دوای لێکۆڵینەوەتان کردووە بۆ 400 ملیارەکە ؟ ئایا راستە ؟  ئێمەش وەڵاماندایەوە کە راستە و 400 ملیارەکە کە لە بەغداد هاتووە، نەدراوە بە  موچەی فەرمانبەران لە هەرێم".

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەڵێن،"لە کۆتاییدا ئەوانیش دەیانەوێ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن و جێگەی سەرسورمانیان بوو کە چۆن دەکرێت پارەی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە،"ئێمە بەردەوامدەبین تا بەرپرسانی هەرێم بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە و رێگەنەدرێت مووچەی فەرمانبەران بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکان بەکاربهێنرێت."