ته‌ندروستیی سلێمانی: 432 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاند
حوزه‌یران 15, 2020 04:10 Asia/Tehran
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 432 تووشبووی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا چاکبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا یاد نەقشبەندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه: 432 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوو لە سلێمانی چاکبونەتەوە.
باسی له‌وه‌شکردووه: له دوو هەفتەی یەکەمدا 147 حاڵەتی چاکبوونه‌وه و له دوو هەفتەی رابردوودا 285 حاڵەتی چاکبوونه‌وه تۆمارکراون.