شاندی هەرێمی کوردستان دیسان دەچێتەوە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382448-شاندی_هەرێمی_کوردستان_دیسان_دەچێتەوە_بەغدا
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن‌و چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • شاندی هەرێمی کوردستان دیسان دەچێتەوە بەغدا

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن‌و چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات.

 

بە پێی هەواڵێکی شارپرێس ، "فارس عیسا" رۆژی دوو شەممە لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات‌و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکات.

سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لەبەغدا راشیگەیاند، شاندەکە هەموو دەسەڵاتێکی رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیەو هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەردانەکەی ئەنجامدەدات.

بەقسەی عیسا، لایەنی بەغداش ئامادەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان‌و گەیشتنە رێککەوتنیش تەنیا چەند وردەکارییەکی ماوەو دەکرێت بەچەند کۆبوونەوەیەک ئەوەش چارەسەر بکرێت.

ماوەی چەند ساڵێکە لەنێوان هەرێمی کوردستان عێراق کێشەو ئاڵۆزی لەسەر پرسی نەوت‌و بودجە هەیەو ماوەیەکیشە هەردوولا چەند گفتوگۆو کۆبوونەوەیەکیان کردووە، بۆ ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەر بکەن.

هەر بەقسەی سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن.

پێشتریش عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو، کە شاندی هەرێم‌و عێراق لەرێککەوتن نزیکن‌و بەم نزیکانە شاند لەهەولێرەوە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.