وشداریی نێچیرڤان بارزانی لە بارەی دۆخی ناوچەکانی مادەی 140
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند، دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامیى هێرشه تیرۆرستییه‌کان له عێراق، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێکى زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزى بۆ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌په‌یامه‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، "دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تیرۆرستییه‌کان له عێراق، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێکى زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزى بۆ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێکهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێناوه‌ته ئاراوه که ماوه‌یه‌کى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و ڕفاندن و ده‌رکردنیان له‌سه‌ره و ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانیان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌کرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تیرۆرستى و شه‌هید ده‌کرێن".
ده‌شڵێت "وه‌ک چه‌ندین جار پێشتریش هۆشداریمان له ترسناکیى دۆخه‌که داوه، دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که به‌رده‌وامیى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیرى و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و پێکهاته‌کانى ئه‌و ناوچانه، میکانیزمێکى کاراترى هه‌ماهه‌نگیى حکوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى کوردستان و هاوکاریى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان و به‌رده‌وامیى پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش پێویسته، چونکه تیرۆرستان بۆشاییى ئه‌منیى ئه‌و ناوچانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانى ده‌خاته گه‌ڕ".
سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت: "دوایین هێرشى تیرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى کاکه‌یى له ناوچه‌ى خانه‌قین که له ئه‌نجامدا ژماره‌ک هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون، نموونه‌یه‌کى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناکى و ئاڵۆزیى دۆخه‌که‌ن که ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێته به‌ر. ".