خۆپیشاندەرانی سلێمانی دروشمی «سوپای تورکیا بۆ دەرەوە»یان ھەڵدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382609-خۆپیشاندەرانی_سلێمانی_دروشمی_سوپای_تورکیا_بۆ_دەرەوە_یان_ھەڵدا
جەماوەری شاری سلێمانی لە خۆپیشاندانێکدا دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، وێڕای ھەڵدانی دروشمی «سوپای تورکیا بۆ دەرەوە»، ڕایانگەیاند کە ، مەبەستى تورکیا پەکەکە نییە، بەڵکو بە نیازی داگیرکردنى هەرێمى کوردستانەو نایەوێت بگەڕێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2020 17:44 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەرانی سلێمانی دروشمی «سوپای تورکیا بۆ دەرەوە»یان ھەڵدا

جەماوەری شاری سلێمانی لە خۆپیشاندانێکدا دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، وێڕای ھەڵدانی دروشمی «سوپای تورکیا بۆ دەرەوە»، ڕایانگەیاند کە ، مەبەستى تورکیا پەکەکە نییە، بەڵکو بە نیازی داگیرکردنى هەرێمى کوردستانەو نایەوێت بگەڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «ھیوای کورد»ەوە،ئەمڕۆ پێنج شەممە سەدان هاوڵاتى لە شارى سلێمانىی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەبەردەم باخى گشتىی شارەکە لە دژى لەشکرکێشانى سوپاى تورکیا بۆسەر خاکى هەرێم خۆپیشاندانیان کردو ناڕەزایەتى خۆیانیان دەربڕی.

لە جەنگەی خۆپیشاندانەکەی جەماوەری شاری سلێمانی دژی ھێرشەکانی تورکیا ،هەرچەندە هێزەکانی ئاسایشت هەوڵیان دا بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن، بەڵام خەڵک بە تین و گوڕێکی زیاترەوە لە سەر ئەو ھەڵوێستەیان بەردەوام بوون و ھەوڵی دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکەشیان لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی حکوەتی ھەرێمیان بە دروشمی «بمرێ خیانەت» وەڵام دایەوە.

خۆپیشاندەران وێڕای شەرمەزار کردنی ئەوهێرشانەى تورکیا داواى هەڵوێستى بەبڕشتانەی  حکومەتى عێراق و هەرێم و کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتىشیان کرد لەمەڕ ڕاگرتن و دیاری کردنی سنورێک بۆ هێرشەکانى تورکیا .

خۆپیشاندەرانی شاریس سلێمانی وێڕای ھەڵدانی دروشمی «بمرێ خیانەت»، «بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە» و چەندین دروشمی دیکە، هۆشدارییان دا لەوەى کە مەبەستی ئەو ھێرشانەی سوپاى تورکیا پەکەکە نییە، بەڵکو بەنیازی داگیرکردنى خاکى هەرێمى کوردستانەو نایەوێت بگەڕێتەوە.