حکومەتی ھەرێم بێ دەنگە، ھێرشەکانی تورکیا بەردەوامەو، ھاوڵاتیانی کوردیش پێوە دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382646-حکومەتی_ھەرێم_بێ_دەنگە_ھێرشەکانی_تورکیا_بەردەوامەو_ھاوڵاتیانی_کوردیش_پێوە_دەبن
لە ئەنجامی درێژەی بوردومان و ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئەمڕۆ ھەینی دوو شارومەندی کوردستانی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2020 14:00 Asia/Tehran
  • حکومەتی ھەرێم بێ دەنگە، ھێرشەکانی تورکیا بەردەوامەو، ھاوڵاتیانی کوردیش پێوە دەبن

لە ئەنجامی درێژەی بوردومان و ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئەمڕۆ ھەینی دوو شارومەندی کوردستانی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی باکووری عێراقەوە، لە درێژەی بوردومانەکانی ئەمڕۆ هه‌ینیی‌ ، 19ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2020 ی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق ، دوو هاوڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ گیانیان لە دەست دا.

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی‌ سوپای‌ تورکیا بۆ چەندەمین جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ئەمڕۆش دا چه‌ند جارێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندی‌ «سیدانی‌»ی سه‌ر به‌ «شیلادزێ‌» ھەڵکەوتوو لە باکوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئامێدی و له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و بۆردومانانه‌ دوو هاوڵاتیی‌ سڤیل گیانیان لە دەست دا.

وەک لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە ، ژماره‌ی‌ قوربانیانی ھێرشەکانی تورکیا له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوو گه‌یشتووەته‌ ٢٥ کەس.

بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەتا ئێستا لە ھەمبەر ئەو ھێرشانەی سوپای تورکیادا بێ دەنگەیان لێکردووەو وەڵام دانەوەو ناڕەرامەندی دەربڕین بەرامبەر بە تورکیا بە ئەرکی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا دەزانن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەتا ئێستا باڵوێزی تورکیا چەند جارێک لە لایەن جێگرەکەی «فۆئاد حسەین»ی وەزیری دەرەوەی عێراق بانگی ئەم وەزارەتخانەیە کراوە.