تورکیا چیای خواکورکی بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی رابردوو ده‌ستیان به بۆردومانکردنی گوندی پەرەخێ-ی سەربە ناوچەی دەرکار لە سنوری زاخۆ کرد و وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاش رایگه‌یاند که بۆردومانی چیای خواکوڕک ده‌که‌ن.
شەوی هەینی لەسەر شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ده‌ستیان به بۆردومانکردنی گوندی پەرەخێ-ی سەربە ناوچەی دەرکار لە سنوری زاخۆ کرد و بۆردومانەکەش بەردەوامە و ھێشتا زیانەکان نەزانراوە.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەکانیان بۆردومانی خواکوڕک دەکەن. وەزیری بەرگریی تورکیاش سەربازەکانی لە سنورەکانی عێراق و تورکیا به‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه که هەزاران سەربازیان لە چیاکانن.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له تورکیا کرد رێز له سه‌روه‌ریی خاکی هه‌رێم بگرێت و ئیدانه‌ی شه‌هیدکردن و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیانی کوردی کرد، ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه و به هه‌ر هۆکارێک بێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان راگه‌یه‌ندراوێکی له‌سه‌ر بۆردومانه‌کانی تورکیا لە سنوری شیلادزێ و کانی ماسی بڵاوکرده‌وه که پێنج هاوڵاتیی کورد به‌هۆیه‌وه گیانیان لەدەستدا و ته‌بێژی حکومه‌ت ئیدانه‌ی ئەو هێرشانەی کردوه، داواشی لە تورکیا کرد رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت.