بەردەوامیی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
سه‌ره‌ڕای داوای هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، به راگرتنی بۆردوومان و له‌شکرکێشییه‌کانی تورکیا له‌خاکی هه‌رێمدا، ئه‌مشه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته چه‌ند گوندێکی سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد.
دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" رایگه‌یاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا، لە سنووری برادۆست، بۆردوومانی گوندی خەلیفان و گوندی سیران و گوندی گوڕەشا و کەندەگەری و چیادێل دەکەن.
هه‌ر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند ناوچەیێکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومان کردوه، بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سووتاون.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئیدانه‌ی کوشتن و زیانگه‌یاندنی به‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان کرد و داوای له حکوومه‌تی تورکیا کرد، رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت.
تورکیا لە 14حوزەیرانی 2020 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 18/06/2020 بڵاویکردەوە، کە بۆ جاری دووەم باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بانگهێشت کراوە و پەیامێکی تووندی پێدراوە، کە بەخێرایی هێرشەکانیان رابگرن و هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە.