پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382703-پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_ئیدانەی_هێرشەکانی_تورکیا_دەکات
سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2020 12:36 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکات

سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی راگێنراوەکەدا هاتووە :

شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتی سنوری پارێزگای دهۆک بەهۆی دوایین هێرش و پەلاماری سەربازیی تورکیاوە ئیدانە دەکەین ،کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکاران (پەکەکە)لە ناوچە سنورییەکان ، چەندین هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی و شەهید بوون.

هەروەها دەڵێ : داواکارین هیچ وڵات و هێزو لایەنێک خاکی هەرێمی کوردستان و سنورەکانی بۆ هێرش و پەلامار و لەشکرکێشی و تۆپباران و کەوتنەوەی قوربانی لە ناو خەڵکی مەدەنی هەرێمەکەمان بەکارنەهێنێت.

پشتیوانی ئەوەین هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی بەهێزی دۆستانەی لەگەڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لە بەرژەوەندیە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی وکەلتوریەکان.