پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382744-پەرلەمانی_کوردستان_دەکرێتەوە
دوای دوو هەفتە له‌ وه‌ستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌نێو چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و په‌رله‌مانتارێک، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە

دوای دوو هەفتە له‌ وه‌ستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌نێو چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و په‌رله‌مانتارێک، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

 بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، "چیا حەمید "جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمان به‌ میدیای پارتی وتووه‌،"په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست به‌کاره‌کانی ده‌کاته‌وه‌، ئەولەویەتی کارەکان بابەتی دارایی، کۆرۆنا و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانە ". 

چیا حەمید ده‌شڵێت:  "دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک و سێ فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە 10-6-2020 بڕیاری راگرتنی دەوامی پەرلەمانیدا، ئێستا تەندروستی تووشبووەکان جێگیرە و ئەنجامی پشکنینەکانی دیکەش هەموویان نێگەتیڤ بوون، بۆیە 24-6-2020 ماوەی کەرەنتینەکە تەواو دەبێت". 

لەدوای 24ی مانگەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری پەرلەمان دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر بەرنامەی کاری پەرلەمان دەدرێت.