لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382748-لۆگۆی_شاری_سلێمانی_وەک_شاری_ئەدەبیی_یونسکۆ_پەسەندکرا
رێکخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2020 13:27 Asia/Tehran
  • لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرا

رێکخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد.

 

بە پێی ھەواڵێکی سپی  میدیا ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبی یونسکۆ پەسەند کرد و لۆگۆی خۆی خستەسەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.

وتیشی: " ئەم لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی خۆی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە و وەک لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان لەلایەن یونسکۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".

٣٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، رێکخراوی یونسکۆ لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانییەکاندا، ٦٦ شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێکی تۆڕی جیهانی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسکۆ.