خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە سلێمانی
حوزهیران 21, 2020 14:58 Asia/Tehran
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ناڕەزایی لە نەبوونی کار و مووچە ژمارەیەک هاووڵاتیان لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ڕێگای سلێمانی بۆ عەرەبەت-یان داخستووە.
بەهۆی نەبوونی مووچە و نەبوونی بازاڕ و کار و کاسبی هاووڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای مووچە و بژێوی دەکەن و ڕێگای سەرەکی سلێمانی بۆ عەرەبەت-یان داخاتستووە لە ڕێگەی سوتاندنی تایە لەسەر شەقامەکان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن.
هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە گەیشتونەتە شوێنی خۆپیشاندانەکە و تا ئێستاش خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە و هێزەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکەن.