لە گەرمیان ، 5 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
حوزهیران 21, 2020 16:24 Asia/Tehran
بەیانی ئەمڕۆ تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لەسنووری ئیدارەی گەرمیان گیانی لەدەستداوەو کۆی گیانلەدەستدانیش بۆ پێنج کەس بەرزبوویەوە.
تەندروستیی گەرمیان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:"بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە، توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کەلار گیانی لەدەستدا.
رونیشکراوەتەوە:" توشبووەکە تەمەنی ٤٣ ساڵە و لە رەگەزێ مێیە.
ئاماژە بەوەشدراوە:"کۆی گشتیی گیان لەدەستدان لە گەرمیان بەھۆی کۆرۆناوە گەیشتە ٥ کەس (٣پیاو و ٢ژن).