نازم عومەریش کۆرۆنای گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382765-نازم_عومەریش_کۆرۆنای_گرت
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران باسی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا دەکات و دەشڵێ باری تەندروستییەکەی باشە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2020 17:52 Asia/Tehran
  • نازم عومەریش کۆرۆنای گرت

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران باسی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا دەکات و دەشڵێ باری تەندروستییەکەی باشە .

بە پێی ھەواڵێکی کوردپرێس ، نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ رووداو ، رایگەیاند حەفتەی رابردوو چەند تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە و دوای ئەوە دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە بەم حاڵەوە وەزعی باشە و لە ماڵ ماوەتەوە . 

دەباغ وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە بە دوای تووشبوونی ئەو بە پەتای کۆرۆنا نوێنەرایەتی ھەرێم لە تاران کە 22 فەرمانبەری ھەیە داخراوە و کارەکانیان بە تەلەفۆن ڕادەپەڕێنن ، جەختی کردەوە : لە ھەموو فەرمانبەرانی ویستووە تێستی کۆرونا بدەن .