رۆژی پێنجشەممە وەک دەسپێکی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی لە ھەرێم راگێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382818-رۆژی_پێنجشەممە_وەک_دەسپێکی_خۆپێشاندانی_سەرتاسەریی_لە_ھەرێم_راگێندرا
ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی پێنجشەممە (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2020 19:13 Asia/Tehran
  • رۆژی پێنجشەممە وەک دەسپێکی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی لە ھەرێم راگێندرا

ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی پێنجشەممە (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات.

 

 بە پێی  ھەواڵێکی  میدیای وێستگە نیوز ، ئەنجوومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا  ئاماژەی بەوە کردووە ، بەهۆی نائامادەیی و نەبوونی دامەزراوەی حکومی، هۆشداری توند دەدەنە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتییەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە.

ئەوەش هاتوە: هەروەها حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن، "دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچەخۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن".

ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆو تەندروستکاران دەکەن کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیەدا.