دیداری شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
شاندی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی باڵای حکومەتی بەغدا کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، پاش گەییشتنی شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ بەغدا، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ حوەزەیرانی ٢٠٢٠، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانیان یٔەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی ، لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ گەییشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر گفتوگۆ کراو وەک باسی دەکرێت لە ماوەی رۆژانی داهاتووشدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەکاندا پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت دۆسیەکانی نەوت وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان،لەسەر ئەوئەنجام و بنەمایانەی کە لە دانوستانەکانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق گەڵاڵەکراون، تاوتوێ بکرێن.