تۆپخانەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە سنوری دهۆک بوردومان کرد
ڕۆژی سێ شەممە، سەرچاوە خۆجێییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنورییان ٨٧ جار بوردومان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھیوای کورد بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان ، تۆپخانەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە سنوری پارێزگەی دهۆک بە بیانووی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچانە، بوردومان کردووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بوردومانەکان بەردەوامن و تائێستاش وردەکاریی لەبارەی قوربانیان و زیانە ماددیەکانەوە لە ناوچەکەدا نەزانراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە حەوتەی ڕابردوو لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەلایەتی (تویتەر)، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش، “ئۆپەراسیۆنەکە بۆ مەبەستی لەناوبردنی تیرۆرە لە ناوچەکە.
دەوڵەتی ئانکارا لە وەڵامی ناڕەزامەندی و وشداری دانەکانی دەوڵەتی بەغدا بەرامبەر بەو ھێرشانەی ڕایگەیاندووە، ھەتا چەکدارێکی پەکەکە لە خاکی عێراق دا مابێ ئەو ھێرشانەش ھەر بەردەوام دەبن.