ته‌مووز 02, 2020 02:28 Asia/Tehran
  • وەزارەتى بەرگریی عێراق بنکە سەربازیەکانى لەسەر سنورى زاخۆ زیاد دەکات

لە ئاراستەی ڕاگرتنی ھێزش و پێشڕەوییەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق ، وەزارەتى بەرگریی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بە زیادکردنی بنکە سەربازییەکانى لە سەر سنوورى زاخۆ .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێسەوە،  وەزارەتى بەرگریی عێراق هێزى پاسەوانى سنوریى ئەم وڵاتەی  لەسەر سنورى زاخۆ جێگیرن ڕاسپاردووە ھەتا  لە شوێنەکانى خۆیان بچنە پێشەوە بە ئامانجى راگرتنى پێشڕەوی و ھێزشەکانی سوپاى تورکیا.

ئەو هێزەى پاسەوانى سنوریى عێراق لە ناوچە سنورییەکانی زاخۆ و لە سەر شاخەکانی «دێرێ» و «شەهبانێ» چوونەتە پێشەوەو ئاڵای عێراقیان هەڵکردووە. .

وەک باسی دەکرێت، ئەو بریارەى وەزارەتى بەرگریى عێراق لەسەر داواکاریى چەند بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى هەرێم بووە کە راستەوخۆ داوایان لە حکومەتى عێراق کردووە.

هەر لەسەر ئەو پرسە ئەندامێکى لیژنەى بەرگرى و ئاسایش لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، حکومەتى عێراق هیچ هێزێکى رەوانەى سنورى زاخۆ نەکردووە، بەڵکو ئەو هێزانە هەر لەو سنورە بوونە و پاسەوانى سنورن، بەڵام ئیدی تا چەندە دەتوانن ڕێگر بن لە بەردەم پێشڕەوییەکانی تورکیا ڕوون نییە.

ئەم ئەندامەی لیژنەى بەرگرى و ئاسایش لە پەرلەمانى عێراق وتووشیەتی: حکومەتى عێراق کارتى ئەوەى لەبەر دەستە کە بتوانێت لەبەرامبەر تورکیا بەکاری بهێنێت لەوانەش پەیوەندى ئابورى و بازرگانییە کە دەتوانێت رایبگرێت یان لانیکەم دەتوانێت ئەنجومەنى ئاسایشت دا  سکاڵا دژی تورکیا تۆمار بکات .

بۆچوونت