نێچیرڤان بارزانی و لۆدریان کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و «ژان ئیڤ لۆردیان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دیدار‌و وت‌ووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شه‌وی ڕابردوو «ژان ئیڤ لۆردیان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گه‌ییشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن «قوباد تاڵه‌بانی» جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ کراو ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٧ی ته‌مووزیش، لە یەکەم کۆبووەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەوت.
کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره کۆبوونه‌وه‌یه‌دایه که ئه‌مڕۆ لۆدریان له هه‌ولێر ئه‌نجامیان دەدات.
شایانی باسه هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له‌کاتێکدایه که ده‌یان کێشه له ناوچه‌که‌دا ، لەوانە پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش بوونی ھەیە . له ساڵی ٢٠١٩ەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا دوو جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه.
«ژان ئیڤ لۆردیان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نیوەڕۆی دوێنێ گەییشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەوانە سەرۆک کۆمار‌و سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.