دیداری نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i383933-دیداری_نێوان_سەرۆکی_پارتی_دیموکراتی_کوردستان_و_وەزیری_دەرەوەی_فەرەنسا
«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە ھەولێر چاویان بە یەکتر کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • دیداری نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە ھەولێر چاویان بە یەکتر کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سەربە  پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، «مەسعود بارزانی» و «ژان ئێڤ لۆدریان» لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی فەرەنساوعێراق و کوردستانیان کرد و بەگرینگییەوە باسی داکۆکیی  هەمیشەیی  فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستانیش کرا.

بارەگای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە کە، ڕۆژی ھەینی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی ئەم پارتە پێشوازیی لە «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد و لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەش کرا کە بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕوویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی بارەگای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووە، پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لەمافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی فەرەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بووە.