ته‌مووز 29, 2020 02:35 Asia/Tehran
  • وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی:  لەگەڵ بەغدا نزیکبووینەتەوە لە رێککەوتن

خالید شوانی جەختی کردووە: ، هەرێمی کوردستان خوازیاری رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی عێراق،چونکە بژاردەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم و سەرچاوەی داهاتەکانی سنوردارن و دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستانیش بەهۆی قەیرانی دارایی بەرەوڕووی گرفت بووەتەوە.

لە کۆوبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: ھیوای ئەوە دەکرێت کە لە داهاتویەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن و هەندێ ئاماژەی ئەرێنیش لەو روەوە هەیە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەگەر لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بگەنە رێککەوتن، هەولێر لەو قەرزە نێودەوڵەتیانەش سودمەند دەبێت کە بۆ پڕۆژەی ستراتیژی و وەبەرهێنان دەدرێت بە عێراق.

شوانی وتووشیەتی: بەغدا شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە، لەم دواییەدا دوا پێشنیاری بەغداشیان بەدەست گەیشتووە  و ئەوانیش وەڵامەکانیان ئامادەکردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.

وەەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا جەختی لەوەشکردەوە،"بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ بەغدا و ئەگەر بەو ڕیتمە بڕۆین لەوانەیە دوای جەژن بچینەوە بەغدا و دەست بە دانوستانەکان بکەینەوە.

سەرپەیڤ