ئاب 01, 2020 08:24 Asia/Tehran
  • داوا دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە ٦ حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت

پەرلەمانتارێکی کوردی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی باشترین دەرفەتیان لەبەردەمدایە کە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئەنجام بدرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" باشترین فرسەت بۆ هەرێم" لە ئارادایەو دەڵێت " دوای دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵ لە ۲٠۲۱/٦/٦ فرسەتێکی گەورەیە کە بکرێتە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمیش، وەک یاساکەی عێراقی لێبکرێت فرەبازنە و تاک کاندید، چونکە ئەو گرفتە سیاسیانەی لە عێراق هەن لەهەرێمی کوردستانیش هەیە و کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن".

  مستەفا کازمی لە وتەیەکدا رایگەیاند ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

سەرپەیڤ