مەسرور بارزانی: هاوخەمی گەلی لوبنانین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان دوپات دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، مەسروربارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان دوپات دەکاتەوە.
مەسرور بارزانی، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسی: دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کاریگەرییان کراوەتەسەر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکە دەربڕی و راشیگەیاند: حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان دوپات دەکاتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.