تەرخان کرانی٣٢٠ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ناردنی مووچەی کارمەندانی هەرێم و هەڵگرتنی هەنگاوی پراکتیکی بۆ چارەسەریی ناکۆکیی نێوانیان، ڕێککەوتن.
لە پەیوەندیی تەلەیفونی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوولایەن ڕێککەوتن لەسەر چەند هەنگاوێکی پراکتیکی لەئاراستەی چارەسەریی پرس و کێشەکانی نێوانیان و هەر لەو چوارچێوەدا بڕیاردرا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابوریی عێراق لەهەلومەرجی ئێستادا، لە یەکەم دەرفەتدا، بڕی٣٢٠ملیار دینار وەک بودجەی هاوپێوەند بەمووچە لەلایەن بەغداوە بدرێ بە هەرێمی کوردستان.
کازمی و بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەیفونیەدا بەئاماژە بە پێشکەوتنی دانوستانی نێوانیان لەپێناو گەیشتن بەڕێککەوتنی تۆکمە جەختیان کرد لەسەر درێژەدان بەو ڕەوتە هەتا گەیشتن بە ئەنجامی یەکجاریی.
وەزیری هەرێمی کوردستان لەپەیوەندیی دەگەڵ بەغدادا، زانیاری وردی خستەڕوو لەمەڕ پرسە دراڤی وئابوریەکان، ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو لەنێوان کازمی و بارزانیدا.
خالید شوانی گوتی کە ڕێککەوتنەکە هەتا کاتی پەسەندکرانی یاسای بودجەی ساڵی٢٠٢١ جێ بەجێ دەکرێ.