ئاب 19, 2020 14:52 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا کەچی ھێزی ئاسمانیی تورکیا لە سەر بەزاندنی سنوورو بوردومان کردنی ناوچەکانی باکووری عێراق بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌ستپێکرده‌وه‌ و گوندێکیان له‌ سنوری قه‌زای «ئاکرێ» بۆردومان کرد.

سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ قه‌زای ئاکرێ رایگه‌یاندووە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا گوندی «کاڤلکێ»ی سنوری ناحیه‌ی «دینارته‌»یان له‌ قه‌زای «ئاکرێ» بۆردومان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومان و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانه‌وه‌، تاوه‌کو ئێستا زیانه‌کان نه‌زانراون، به‌ڵام ده‌نگی بۆردومانه‌که‌ له‌ سنوره‌کانی قه‌زای «ئاکرێ» دەبیسترێت.

ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە دەوڵەتی بەغدا ھەتا ئێستا چەندین جار وەک نیشانەی ناڕەزامەتدی دەربڕین باڵوێزی تورکیای بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بانگ کردووە.

سەرپەیڤ