بۆردمانی گوندە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە
ئاب 29, 2020 18:07 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا چەند جاری بەدوای یەک گوندەکانی ناوچەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانیان بوردمانکرد .
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا ناوچەی باتیفا لە دەڤەری زاخۆ لە پارێزگای دهۆکیان بۆردمانکرد .
سەرچاوە هەواڵیەکان لە هەرێم ڕایانگەیاند لەو پەلامارە دا گوندی کەلهاشابانی سێ یان چوارجاری بە دوای یەک بە خەستی بوردمانکرا وتا چەندین کاژێر دوای ئەوەش دەنگی تەقە لە ناوچە کە دەبیسترا .
هەروەها ڕاگەیندراوە کە چەند بنکەی هێزەکانی سنووروانی ئێراق لە نزیکیی شوێنی ئەو بوردمانە دایە. چەن کاژێر دوای ئەوەش گوندی شیشی لە ناوچە ی درکارلە زاخۆ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بوردمانکرا بوو .